دهۆك له‌سه‌ر په‌لاماردانه‌كه‌ی هاته ده‌نگ
K24 ـ دهۆك
یانەی دهۆک لە یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی جامی عێراق بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە جەوییەی بردەوە، بەڵام لە یاری گەڕانەوەدا یانەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر تووشی دۆران هات و ماڵئاوایی لە پاڵەوانیەتییەکە کرد، یانه‌كه‌ش هۆكاری شكسته‌كه‌یان به سته‌م و ناحه‌ق وه‌سف ده‌كه‌ن، یانه‌ی دهۆك پانشیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ به‌غدایان جێهێشت و له ڕێگه‌ی فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه گه‌ڕانه‌وه باشووری كوردستان، راسته‌وخۆش یانه‌كه به‌یاننمایه‌كیان له‌سه‌ر رووداو وچیرۆكی یارییه‌كه‌ی دوێنێیان بڵاو كرده‌وه.
پێش ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه چی ڕوویدا؟
ـ یانه‌ی جه‌وییه هه‌ر زوو ده‌ستی به پیلانگێری كرد
ـ رێگه‌یان نه‌دا هیچ كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی یارییه‌كه راسته‌وخۆ په‌خش بكات، له كاتێكدا ده‌بوو كه‌ناڵی عێراقییه یارییه‌كه بگوازێته‌وه، به‌ڵام مافی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یارییه‌یان له‌و كه‌ناڵه قه‌ده‌خه كرد.
ـ ره‌خنه له ناوبژیوان ده‌گرت و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كرد.
ـ ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌كدار و پۆلیس هاتنه نێو یاریگه.
ـ هه‌ڕه‌شه‌یان له سه‌رپه‌رشتیاری یاری كرد.
ـ دادوه‌ری یارییه‌كه 16 فاوڵی بۆ یانه‌ی جه‌وییه هه‌ژمارد، له كاتێكدا 7 فاوڵیان به نادروستی له دژی ئێمه‌یان هه‌ژمارد، له ڕیگه‌ی یه‌كێك له‌و فاوڵه نادروستانه گۆڵیان له‌سه‌ر دهۆك تۆمار كرد.
ـ 8 یاریزانی یانه‌ی دهۆك تووشی پێكان هات، كه‌چی ناوبژیوانی یارییه‌كه هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌بوو، هه‌ڵبه‌ت هیچ فاوڵێكیشی له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان هه‌ژمار نه‌كرد.
ـ 65%ـی بڕیاره‌كانی دادوه‌ری یارییه‌كه له دژی یانه‌ی دهۆك بوون.
ـ خراپترین بریاری ناوبژیوان ده‌ركردنی ئاشتی مسته‌فا راهێنه‌ری یانه‌ی دهۆك و هه‌ژماركردنی لێدانێكی سزای ناردوست له‌سه‌ر یانه‌ی دهۆك، لێدانه‌كه ئه‌وه‌نده زوڵم و نادروست بوو، ته‌نانه‌ت یاریزانه‌كانی جه‌وییه‌ش باوه‌ڕیان به‌و سزایه نه‌ده‌كرد.
ـ دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه هانده‌رانی دهۆك له ده‌رگه‌ی یاریگه چاوه‌ڕوانی یاریزانانی یانه‌ی دهۆكیان ده‌كرد تا توندوتیژیان له دژی بكه‌ن.