به عيبرى هه‌ڕه‌شه له كريستيانه‌كان ده‌كرێت
K24 – قودس:
له سه‌ر ده‌روازه‌ى ژماره‌يه‌ك ديرى شارى قودس، به زمانى عيبرى هه‌ڕه‌شه له كريستيانه‌كان كراوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر يه‌كێك له‌و تابڵۆيانه‌ى هه‌ڵواسراوه، نووسراوه، "ره‌گ و ريشه‌ى بته‌كانتان ده‌ردێنين"، ئه‌مه‌ش ده‌ربڕينێكى سرووته‌كانى جووه. هه‌روه‌ها نووسراوه، "ئه‌ى مه‌سيحييه‌كان بڕۆنه دۆزه‌خه‌وه".
به گوێره‌ى به‌دواداچوونى پۆليس، ده‌ستنووسى هه‌ڕه‌شه‌كان له يه‌كدى جياوازن و ئه‌مه‌ش ده‌ريده‌خات زياتر له يه‌ك كه‌س ئه‌و كاره‌يان كردووه.
پۆليسى ئيسرائيل، رايگه‌ياندووه، ئه‌و حاڵه‌تانه هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى گه‌وره‌ن له‌سه‌ر به‌يه‌كه‌وه ژيانى پێكهاته‌ئاينييه‌كان.
شارى قودسى كۆن، له 1967 ئيسرائيل داگيرى كردووه و ئه‌و پرۆسه‌ى داگيركردنه تا ئێستا له لايه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه‌وه دانى پێدا نه‌نراوه.
له ماوه‌ى رابردوودا، 147 هاووڵاتى فه‌له‌ستين به فيشه‌كى هێزه سه‌ربازييه‌كانى ئيسرائيل كوژران كه ئيسرائيل رايگه‌ياندبوو، 93 كه‌س له‌و كه‌سانه هه‌وڵيانداوه به چه‌قۆ هێرشبكه‌نه سه‌ر سه‌ربازانى ئيسرائيل و به‌و هۆيه‌وه كوژراوون. له به‌رامبه‌ريشدا 24 سه‌ربازى ئيسرائيلى كوژران.