خوشكه‌كه‌ی كریستیانۆ داوای لێبوردن له خه‌ڵكی سووریا ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو له شاری مادێرای پورتوگال كه په‌یكه‌رێك بۆ كریستیانۆ دروستكراوه له لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه به بۆیه‌ی سوور ناوی مێسی ـیان له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه نووسی، دواتر هه‌رزوو كاتیا ئاڤێیرۆی خوشكی كریستیانۆ به نیگه‌رانییه‌كی زۆر و توڕه‌ییه‌وه هاته ده‌نگ و له كاردانه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كردووه خه‌ڵكی سووری بوون و به كه‌سانی ئاژاوه‌گێر و نارۆشنبیریشی وه‌سف كردن.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مڕۆ كاتیای خوشكی كریستیانۆ له‌م قسانه‌ی پاشگه‌ز بووه و داوای لێبوردنی له هه‌موو خه‌ڵكی سووریا كرد، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه پێشتر نه‌مده‌زانی خه‌ڵكی سووری له‌م بارودۆخه ناخۆشه‌دا ده‌ژین."
ده‌شڵێت: "هه‌رچه‌نده له رێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه كه‌مێك زانیارییم له‌سه‌ریان هه‌بوو، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌مده‌زانی خه‌ڵكی ئه‌م وڵاته ئه‌م هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌یان به‌سه‌ردا هاتووه."
شه‌وی دووشه‌ممه‌ی رابردوو دوای وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری 2015 له لایه‌ن لیۆنێل مێسی ـییه‌وه، هه‌ر له‌دره‌نگایی ئه‌و شه‌ودا له شاری مادێرا ناوی مێسی ـیان له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه‌ی كریستیانۆ نووسی، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی خانه‌واده‌كه‌ی كریستیانۆی لێ كه‌وته‌وه.