لە هەولێرژنێك پێنج منداڵی بە سكێك دەبێت
K24-ھەولێر
لە نەخۆشخانەی لەدایكبوونی ھەولێر بەرەبەیانی ئەمڕۆ 18-1-2016 ژنێك بە سکێك پێنج منداڵی بوو.
ژنێك لە رێگەی نەشتەرگەری لە حاڵەتێكی دگمەندا 4 كچ و كوڕێكی بوو، بەپێی پزیشکانی نەخۆشخانەی لە دایکبوون لە هەولێر: تەندروستی ھەر پێنج منداڵەكەش جێگیرە و تەندروستی دایكیشیان زۆرباشە.
دایكی منداڵەكان ژنی ماڵەوەیە و جگە لەو پێنج منداڵە 2 منداڵی دیکەی ھەیە.
لەدایكبوونی 5 منداڵ بە سكێك دگمەنە لە جیھاندا پێشتریش لەدایکبوونی زیاتر لە 4 منداڵ بە سکێك لە كوردستان تۆمار نەكراوە، بەڵام ساڵی رابردوو لە ئەمریكا ژنێك بە سكێك حەوت منداڵی بوو.