ئێران موشه‌كێكى نوێى باليستى تاقي كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رايگه‌ياند، تاقيكردنه‌وه‌ى مووشه‌كى ئێرانى، به‌هيچ شێوه‌يه‌ك پێشێلكردنى به‌رنامه‌ى كارى هاوبه‌ش نييه و گوتى تواناى به‌رگرى ئێران، په‌يوه‌ندى به رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى نييه‌و شتێكى جيايه.
مه‌رزيه ئه‌فخه‌م، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، له وه‌ڵامى پرسيارێكدا له‌باره‌ى تاقيكردنه‌وه‌ى مووشه‌كى باليستييه‌وه، به ئاژانسى هه‌واڵى "فارس"ى راگه‌ياندووه، كه تاقيكردنه‌وه‌ى مووشه‌كى باليستى به‌ناوى "عيماد" له‌لايه‌ن ئێرانه‌وه، به هيچ شێوه‌يه‌ك پێشێلكردنى به‌رنامه‌ى كارى هاوبه‌ش نييه.
ئه‌فخه‌م راشيگه‌ياندووه كه تاقيكردنه‌وه‌ى تواناى به‌رگرى ئێران، په‌يوه‌ندى به دۆسيه‌ى رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى نێوان وڵاتانى 5+1 و ئێرانه‌وه نييه و بابه‌تێكى جيايه.
روونيشكردووه‌ته‌وه، كه تێكه‌ڵكردنى ئه‌و دوو بابه‌ته راست نييه و هه‌وڵدانه بۆ دروستكردنى گومان له‌سه‌ر پابه‌ندبوونى ئێران به ناوه‌ڕۆكى رێككه‌وتننامه‌كه.
گوته‌بێژه‌كه زياتر گوتيشى، دۆسيه‌ى تواناى به‌رگرى ئێران بابه‌تێكى ته‌واو سه‌ربه‌خۆيه و هيچ په‌يوه‌ندييه‌كى به بڕيارى 2231 نييه باس له‌و مووشه‌كانه ده‌كات كه كڵاوه‌ى ئه‌تۆۆمييان هه‌ڵگرتووه.
ئه‌خفه‌م راشيگه‌ياندووه كه ئه‌و جۆره مووشه‌كانه‌ى ئێران، له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروست نه‌كراوه و له ده‌ره‌وه‌ى بڕياره‌كانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشه.
مووشه‌كى باليستى عيماد، جۆره مووشه‌كێكى په‌ره‌پێدراوى دوور مه‌وداى ئێرانييه، به گوێره‌ى راگه‌يه‌نراوه‌كان، ده‌توانرێت تا كاتى پێكانى ئامانجه‌كه‌شى كۆنتڕۆڵ بكرێت و به گوته‌ى به‌رپرسانه ئه‌و وڵاته، بۆ په‌ره‌پێدانى ئه‌و مووشه‌كه، ئێران داواى هاوكارى له هيچ وڵاتێك نه‌كردووه.