سووریا .. به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان 40 هاووڵاتی مه‌ده‌نی ده‌بنه قوربانی

K24 ـ ره‌ققه:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له شاری ره‌ققه‌ی سووریا، ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌یه‌كیشیان منداڵ بوون.
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ گوتی: "له ئه‌نجامی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له شاری ره‌ققه، 40 هاوڵاتی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه 8 منداڵ له‌نێو قوربانیه‌كاندان".
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سووریا، تاكو ئێستا ئه‌وه روون نیه ئایا فڕۆكه‌كان فڕۆكه‌ی جه‌نگی رووسیایی بوون یان ئه‌مریكایی.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی روانگه‌ی سووریا، بۆردومانه‌كان چه‌ندین خواردنگه و شوێنی گشتیان له ره‌ققه كردووه‌ته ئامانج.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه به‌هۆی جه‌نگی داعش و ئابڵوقه‌دانی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له ناوچه جیاجیاكانی سووریا، چه‌ندین منداڵ له برسان مردوون و به‌سه‌دان هاوڵاتی مه‌ده‌نیش رووبه‌ڕووی كه‌می خۆراك و پێداویستی بوونه‌ته‌وه.