شیعه و سوننه ناكۆكن له‌باره‌ی چۆنیه‌تی رزگاركردنی مووسڵ
K24 ـ به‌غدا:
پارێزگاری نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌و هێزه دیاریده‌كات كه به‌شدارده‌بێت له رزگاركردنی موسڵ، له‌به‌رامبه‌ردا پارێزگاری پێشووی ئه‌و شاره ئاشكرای كرد، هێزی حه‌شدی وه‌ته‌نی به پشتیوانی توركیا ئاماده‌ن بۆ گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه و به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی له‌و ئۆپه‌راسیۆنه ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
پارێزگای نه‌ینه‌وا نه‌وفل حه‌مادی سوڵتان رۆژی 17/1/2016 رایگه‌یاند، "فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان حه‌یده‌ر عه‌بادیی، ئه‌و هێزه دیاریده‌كات كه به‌شداری ده‌كات له پڕۆسه‌ی رزگاركردنی مووسڵ له ده‌ستی داعش".
هاوكات پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ئه‌سیل نوجه‌یفی گوتی: "هێزه‌كانی حه‌شدی وه‌ته‌نی به پشتیوانی توركیا ئاماده‌ن بۆ رزگاركردنی مووسڵ". هه‌روه‌ها نوجه‌یفی (یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌بی سوننه) گوتیشی: "به‌شداری حه‌شدی شه‌عبی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه له‌و پڕۆسه‌یه‌دا".
هه‌روه‌ها نوجه‌یفی سوپای عێراقی تۆمه‌تباركرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، سوپای عێراق به‌شێوه‌یه‌كی "رێكخراو" شاری موسڵی جێهێشت و چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاندبوو، رزگاركردنی شاری مووسڵ ئاسان نابێت و حكوومه‌تی عێراق پێویستی به شه‌ش مانگی دیكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكات به‌و پڕۆسه سه‌ربازییه.