پاسەوانە تایبەتەكەی ئادێل سەرنجی میدیاكان رادەكێشێت

جوانی و رێك پۆشی پاسەوانە تایبەتەكەی ئادێل

K24- ھەولێر:

جوانی و رێك پۆشی پاسەوانە تایبەتەكەی ئادێل سەرنجی بەكارھێنەرانی تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانی میدیاكانی راكێشاوە.

پاسەوانە تایبەتەكەی ئادێل بە رەچەڵەك ھۆڵەندیە، پێشتر پاسەوانی تایبەتی لیدی گاگا بووە.

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا وێنەی پاسەوانە تایبەتەكەی ئادێل بڵاو دەكرێنەوە.

بەھۆی جوانی و رێك پۆشیەوە سەرنجی خەڵكی بۆخۆی راكێشاوە.

ئادێل ئەستێرەیەكی دیاری ھونەرییە لە جیھاندا، دواین ئەلبومی بە پڕفرۆشترین ئەلبوم ھەژمار دەكرێت وچەندین ریكۆردی شكاندووە.