زانیاری نوێ له‌ باره‌ی پێكانه‌كه‌ی بێنزیما و به‌یل خراوه‌ته‌ ڕوو

 K24 ـ هه‌ولێر

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ماوەی دوورکەوتنەوەی گاریس بەیلی ئەستێرەی ریال مەدرید ئاشکراکردووە، دوای ئەو پێکانەی ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لە یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر سپۆرتینگ خیخۆن تووشی بوو.

سەرچاوەکە ئاشکرایکردووە بەیل تووشی پێکانێک بووە لە بەستەرەکانی ئەژنۆی و پێشبینی دەکرێت ماوەی دوو تا سێ ھەفتە لە لاکێشەی سەوز داببڕێت.

ھەروەھا ئاماژە بەوەش کراوە لە چەند کاتژمێری داھاتوو لەپێناو دیاریکردنی ماوەی فەرمی دوورکەوتنەوەی یاریزانەکە پشکنینی دیکەی ورد بۆ ئەستێرە وێڵزیەکە دەکرێت.

سەبارەت بە کەریم بێنزێما رۆژنامە مەدریدیەکە ئاماژەی بەوە کردووە ئەم یاریزانە تەنھا تووشی کوترانێکی سوک بووە و ھیچ پێکانێکی نییە.