له 2018 چین كه‌شتییه‌ك ره‌وانه‌ی لایه تاریكه‌كه‌ی مانگ ده‌كات
K24 – په‌ككین:
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی چین(شینخوا) بڵاویكرده‌وه، "له 2018، چین ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م كه‌شتی ئاسمانی له‌لایه تاریكه‌كه‌ی مانگ بنیشێنێته‌وه".
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی چین گوتی: "ئه‌و كاره، هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌بێت له پڕۆگرامی بۆشایی ئاسمانی چین".
سه‌رۆكی سه‌نته‌ری دۆزینه‌وه‌ی مانگ، كه سه‌ر به پیشه‌سازیی به‌رگری و ته‌كنه‌لۆژیا و زانسته‌كانی چینه، گوتی: "ئه‌و كه‌شتییه ئاسمانییه نوێیه (چانگی 4)، هاوشێوه‌ی (چانگی 3) به‌ڵام له توانایدایه باری زیاتر هه‌ڵبگرێت".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی بۆشایی ئاسمانی چین، زیاتر گوتی: "كه‌شتییه‌كه‌یان توێژینه‌وه‌ی جیۆلۆجیای لایه تاریكه‌كه‌ی مانگ ده‌كات".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز