ریال مه‌درید داوای یاریزانێكی سویسری ده‌كات
K24 ـ هه‌ولێر
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی له‌لایه‌ن فیفاوه سزادرا، به‌م هۆیه‌شه‌وه ناتوانی بۆ ماوه‌ی دوو گواستنه‌وه گرێبه‌ست له‌گه‌ل هیچ یاریزانێك واژوو بكات،
ئه‌و یانه نزیكه‌ی دوو هه‌فته‌ی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له ماوه‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانان واژوو بكات.
له ئێستاشدا یانه‌كه داوای ریكاردۆ رۆدریگزی سویسری و یاریزانی یانه‌ی ڤۆڵفسبۆرگی ئه‌ڵمانی كردووه.
كڵاوس ئۆلفس، به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری ئه‌و یانه‌ش رایده‌گه‌یێنێ، ئه‌وان ئاگادارن له‌وه‌ی یانه ئیسپانیاكه هه‌وڵده‌دات گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه واژوو بكات،
هه‌رچه‌نده یانه ئه‌ڵمانیه‌كه هیچان نه‌دركاندووه به مانه‌وه یان رۆیشتنی ئه‌و یاریزانه، به‌ڵام سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانیه‌كان بڵاویان كردۆته‌وه ره‌نگه رۆدرێگز به شێوه‌ی خواستن رووباكاته مه‌دریدی پایته‌خت.
چونكه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ ڤۆڵفسبۆرگ به‌بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ دانراوه، پێشناچێت یانه ئیسپانیه‌كه ئه‌و بڕه پاره‌یه بدات، بۆیه به شێوازی خواستن مه‌درید بیر له گواستنه‌وه‌ی ده‌كات.