ئینفۆگرافیك.. داعش له سه‌ر نه‌خشه چى به‌سه‌ر هاتووه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، رێكخراوی داعش به به‌راورد به ساڵی 2015، نزیكه‌ی 40%ی ئه‌و خاكه‌ی له ده‌ست ده‌رهێنراوه كه پێشتر له ژێر ده‌ستیدا بووه.
له كۆتایی ساڵی رابردووش‌دا، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنی ئازاكردنه‌وه‌ی شنگالی ده‌ستپێكرد و توانی ئه‌و شاره كوردییه‌ی باشووری كوردستان، دوای ساڵێك له داگیركردنی له‌لایه‌ن داعش، ئازاد بكاته‌وه.
وه‌ك له‌و ئیفنۆگرافیكه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، چه‌كدارانی داعش له رۆژئاوای كوردستان، زۆرترین شكستی خواردووه و له‌هه‌ندێك ناوچه‌شدا، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، كه هێزه‌كانی یه‌په‌گه دیارترین هێزی چه‌كدارین له‌و هاوپه‌یمانێتییه، له ره‌ققه‌ی ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتداری داعش نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سوپای عێراق رایگه‌یاند، كه شاری رومادی سه‌نته‌ری پارێزگای ئه‌نبارییان كۆنتڕۆڵكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن، هێشتا هه‌ندێك گه‌ڕه‌كی ناو شاره‌كه چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه‌ی تێداماوه.