یه‌كه‌م ده‌ستدرێژیكاری سه‌ر كچه ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌ستگیركرا
K24 - به‌رلین:
پۆلیسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه كه داوای مافی په‌نابه‌رێتی له‌و وڵاته كردووه و یه‌كێكه له‌و تۆمه‌تبارانه‌ی كه له شه‌وی سه‌ری ساڵدا، ده‌ستدرێژییان كردووه‌ته سه‌ر كچه ئه‌ڵمانییه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا پۆلیسی ئه‌ڵمانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 18ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، رایگه‌یاند، كه‌سێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، به ره‌گه‌ز جه‌زائیریان ده‌ستگیركردووه، كه تۆمه‌تباره به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچانی ئه‌ڵمانیا، له شاری كۆلۆنیای رۆژئاوای ئه‌و وڵاته.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له پۆلیسی ئه‌ڵمانیا باس له‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تباره، ئامێرێكی مۆبایلیشی پێبووه، كه له هه‌مان شه‌ودا "دزیویه‌تی".
به‌رپرسێكی پۆلیسی فرانك كۆبیكی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه خوازیاربوونه كه‌سێك له‌و ده‌ستدرێژیكارانه ده‌ستگیربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كانی دیكه، یارمه‌تییان بدات.
ته‌نها له شه‌وی سه‌ری ساڵی 2016دا، 766 سكاڵا له بنكه‌كانی پۆلیسی ئه‌ڵمانیا تۆماركراون، كه 497یان په‌یوه‌ندییان به ده‌ستدرێژیی سێكسییه‌وه هه‌بووه.