بزانە جێگر عەزیز پێش كوژرانی لە کوردستان 24 چ گۆرانییەکی چڕی

شەوی رابردوو لە هەولێر "کوژرا"
kurdistan24.net

K24-ھەولێر:

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر رایگەیاند، ھونەرمەندێك لە شاری ھەولێر لە لایەن ھاوڕێكەیەوە كوژراوە.

نەقیب ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە ماڵپەڕی (كوردستان24)ی راگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ (جێگر عەزیز) كە یەكێك بوو لە ھونەرمەندە لاوەكانی باشووری كوردستان، لە لایەن ھاوڕێیەكی چەقۆی لێدەدرێت و دواتر گەیاندراوەتە نەخۆشخانە و گیانی لە دەستداوە".

هونەرمەند دوو هەفتە پێش کوژرانی میوانی بەرنامەی (رۆژ باش)ی (کوردستان 24) بوو بە دەنگی زوڵاڵی چەند گۆرانییەکی چڕی.