هه‌ڵسوڕاوێكى گۆڕان "هه‌ڕه‌شه" ده‌كات
K24 – چه‌مچه‌ماڵ:
هه‌ڵسوڕاوێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له چه‌مچه‌ماڵ هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كات، رێگرى له هه‌نارده‌كردنى گازى سرووشتيى چه‌مچه‌ماڵ بكات.
هه‌ڵسوڕاوى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، و ئه‌ندامى جڤاتی نیشتمانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌يه، عه‌بدوڵڵاى كوێخا موباره‌ك، له رێگه‌ى په‌يجى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌يكردووه، ئه‌گه‌ر گازى سرووشتيى چه‌مچه‌ماڵ هه‌نارده بكرێت، ئه‌وا؛ "شێوەیەک جوابیان ئەدەینەوە کە عەقڵ تەسەوری نەکات و توشی شۆک ببن".
له نووسينه‌كه‌يدا، ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كه له كۆتايى ساڵى رابردوودا بانگه‌شه‌ى درووستكردنى هێزێكى ميليشيايى ده‌كرد، ده‌ڵێت: "تا دوا هەناسە رێگر دەبم لە دزینی سامانی ناوچەکەمان و رێگە بە هیچ کەس و لایەنێک نادەین ئەو کارە بکات".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئەگەر پارتی و شەریکەکانی هەر هەنگاوێک بنێن.. بە شێوەیەک جوابیان دەدەینەوە، کە عەقڵ تەسەوری نەکات و توشی شۆک ببن".
له به‌شێكى ديكه‌ى نووسينه‌كه‌يدا، ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ى گۆڕان، شيكارى بۆ په‌يوه‌نديى ستراتيژى و پرسى نێوده‌وڵه‌تى وزه و گاز له نێوان توركيا و رووسيادا كردووه و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، "روسیا بایکۆتی گازی سروشتی لە تورکیا کرد".
له كۆتايى نووسينه‌كه‌يدا، ئه‌و به‌رپرسه‌ى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ده‌ڵێت: "راپەڕینی گەورەی جەماوه‌ری بەڕێوەیە"، ئه‌م وتانه‌شى هاوكاته له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ژماره‌يه‌ك لاپه‌ڕه له فه‌يسبووك كه داواى ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى گێره‌شێوێنى و پێكدادانى چه‌كدارى ده‌كه‌ن.
له كۆتايى ساڵى رابردوودا، كه‌ناڵى ئاسمانى زاگرۆس، سه‌ر به پارتى ديموكراتى كوردستان له به‌رنامه‌يه‌كى ديكۆمێنتاريدا تۆمارێكى ده‌نگيى بڵاوكرده‌وه و تێيدا، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه‌ناڵه‌كه ئاماژه‌ى پێكردبوو، "رێكخه‌رى گشتيى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، نه‌وشيروان مسته‌فا، ئاماژه‌ى به هێرشكردنه سه‌ر كونسوڵخانه و كۆمپانيا بيانييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌كرد"، وه‌ك ئه‌وه‌ى له كه‌ناڵه‌كه‌دا بڵاوكرايه‌وه و له باره‌يه‌وه بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به فه‌رميى هيچ راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
نووسينه‌كه‌ى عه‌بدوڵڵا كوێخا موباره‌ك، له كاتێكدايه، ئه‌مڕۆ فراكسيۆنى پارتيى ديموكراتى كوردستان له په‌رله‌مان راگه‌يه‌ندراوێكى له دژى فراكسيۆنى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان بڵاوكرده‌وه و هاوكات، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستانيش له راگه‌يه‌ندراوێكدا وه‌ڵامى په‌رله‌مانتارێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئيسلامى دايه‌وه.
له لايه‌كى ديكه‌وه، هه‌وڵه‌كانى ئاشته‌وايى بۆ نزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان هێشتا ده‌ستيان پێ نه‌كردووه و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له چه‌ند رۆژى داهاتوودا، مه‌سعوود بارزانيى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بانگهێشتى حزب و لايه‌نه سياسييه‌كان بكات بۆ ئه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له باره‌ى قه‌يرانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ساز بكه‌ن.
چاوه‌ڕوانده‌كرێت، "هه‌ڕه‌شه"كانى هه‌ڵسوڕاوى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، عه‌بدوڵڵاى كوێخا موباره‌ك، كاردانه‌وه‌ى لێبكه‌وێته‌وه.
تا ئێستا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به فه‌رميى هيچ راگه‌يه‌ندراوێكى له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه ده‌رنه‌كردووه و به‌رپرسيارێتى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ى خۆى ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه.
ماڵپه‌ڕى كوردستان 24، په‌يوه‌ندى به چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێكى بزووتنه‌وه‌كه‌وه كرد بۆ وه‌رگرتنى زانيارى، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون له‌و باره‌يه‌وه زانيارى بده‌ن.
تا ئێستا داواكارى گشتيى له هه‌رێمى كوردستان هيچ كاردانه‌وه‌يه‌كى له باره‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه رانه‌گه‌ياندووه، كه به بڕواى شاره‌زايه‌كى بوارى وه‌به‌رهێنان، هه‌ر جۆره هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى له‌و جۆره كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر ره‌وتى رووداوه‌كانى هه‌رێم و كارى كۆمپانيا بيانييه‌كان له هه‌رێم ده‌بێت.