ژاپۆن پەرە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئێران دەدات

كۆمپانیای (ھیایی) ژاپۆن ھاوكاریی کۆمپانیا ئێرانییەکان دەکات

K24

دوای رێككەوتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی 5+1، حكوومەتی ژاپۆن رایگەیاند، بە نیازە پەرە بە پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی خۆی لەگەڵ ئێران بدات.

یوشیھیدی سوگا، سەرۆكی كابینەی حكوومەتی ژاپۆن دوێنی گوتی: "ئێمە دڵخۆشین بە رێككەوتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی 5+1 و لە داھاتوودا پەرە بە پەیوەندییە ئابووریی و سیاسییەكانمان لەگەڵ ئێران دەدەین".

سوگا گوتیشی: "سەرقاڵی ئەوەین لەسەر بنەمای یاسای نێودەوڵەتیی پەرە بە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئێران بدەین و بەرنامەیەكمان داڕشتووە بۆ ئەوەی كۆمپانیای (ھیایی) ژاپۆن ھاوكاریی کۆمپانیا ئێرانییەکان بكات".

ئەمریكا، رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان و یەكێتی ئەوروپا چەند رۆژی رابردوو گەمارۆ ئابوورییەكانی سەر ئێرانیان ھەڵوەشاندەوە. دەگوترێ بانكی سپە و كۆمپانیا نەوتییەكانی ئێران یەكەم ناوەندبوون، گەمارۆ نیودەوڵەتییەكانیان لەسەر لابردرا.