"سوپای ئیسلام" و داعش به‌ندكراوانییان ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕی به‌ندكراوان له‌نێوان ملیشیای "سوپای ئیسلام" و رێكخراوی داعش ئه‌نجامدراوه و به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، پرۆسه‌كه له رۆژئاوای دیمه‌شق "شه‌قامی به‌یرووت" له‌و شاره‌دا ئه‌نجامدراوه.
ئیسلام عه‌لووش، گوته‌بێژی میلیشیای "سوپای ئیسلام" جه‌ختی كرده‌وه، له پرۆسه‌كه‌دا 11 دیلی "داعش" كه له‌لای ئه‌وان ده‌ستگیركرابوون، به 11 كه‌سی دانیشتووی قه‌زای یه‌لدای رۆژئاوای دیمه‌شق، ئاڵووگۆڕیان پێكراوه.
به‌رپرسێكی "سوپای ئیسلام"یش بۆ رۆژنامه‌ی "شه‌رقولئه‌وسه‌ت" گوتی: "پرۆسه‌ی ئاڵووگۆڕكردنه‌كه دوای گفتوگۆیه‌كی دوور‌و درێژ و به نێوه‌ندگیری دانیشتووانی ناوچه‌كه ئه‌نجامدراوه و توانرا 11 كه‌سی دانیشتووی یه‌لدای رۆژئاوای دیمه‌شق له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش ده‌ربهێنن، كه به‌تۆمه‌تی خیانه‌ت و سیخوڕی كرد به‌سه‌ر رێكخراوه‌كه ده‌ستگیركرابوون".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی كه ئه‌و دیلانه‌ی كه له‌لایه‌ن داعش ده‌ستگیركرابوون، چه‌كدارانی "سوپای ئیسلام" نه‌بوونه و ته‌نها دانیشتووتی رۆژئاوای دیمه‌شق بوونه.
ئاشكراشیكرد، رێكخراوی داعش، زیاتر سوور بوونه له‌سه‌ر ئه‌و ئاڵوگۆڕییه و په‌له‌یان تێدا كردووه، به‌بڕوای ئه‌و به‌رپرسه، هۆكاری په‌له‌كردنی داعش هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆئاماده‌كردنی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌جێبهێڵن.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌و به‌ندكراوانه مانای كۆتایی هاتنی شه‌ڕی نێوان "سوپای ئیسلام" و چه‌كدارانی داعش نایه‌ت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئاڵوگۆڕكردنی ئه‌و به‌ندكراوانه له‌نێوان ئه‌و دوو رێكخراوه‌دا، دووه‌مین پرۆسه‌ی له‌و شێوه‌یه‌یه و پێشتریش له ناوچه‌ی قه‌له‌موونی سنووری نێوان سووریا و لوبنان، شه‌ش به‌ندكراوییان ئاڵوگۆڕ پێكردووه.
"سوپای ئیسلام" یه‌كێكه له گرووپه چه‌كدارییه ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی سووریا‌و له 55 لیوای چه‌كداری سوپای سووریا پێكهاتووه، كه له‌كاتی قه‌یرانه‌كانی ناوخۆی ئه‌و وڵاته، جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له سوپای به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا راگه‌یاند و مانگی رابردوو له بۆردومانێكی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، به‌رپرسی یه‌كه‌می ئه‌و رێكخراوه چه‌كدارییه كوژرا.