ئه‌ڵمانیا پاڵپشتی خۆی بۆ كاندیدێكی فیفا راده‌گه‌یێنێت
K24 ـ هه‌ولێر
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا، سه‌باره‌ت به كاندیده‌كانی فیفا، فێدراسیۆنی ئه‌و وڵاته ئاشكرای ده‌كات، كه ده‌نگی ئه‌وان له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی فیفا بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی، ده‌نگ به سكرتێری گشتی ئیستای فیفا ده‌ده‌ن، كه (جیانی ئینڤانتینیۆی)ـیه.
هه‌ریه‌كه له رێناد راول بۆڵ سه‌رۆكی كاتی فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا و هیڵمۆت ساندرۆك سكرتێری گشتی له فێدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، ئینڤانتینیۆ تاكه كه‌سه كه ئاگاداری باروودۆخی فیفا و هاوكات وورده‌كارییه‌كانی تۆپی پێی جیهانه،
هه‌ربۆیه ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی ئه‌و كاندیده ده‌كه‌ن بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیفا.
بریاره له 26ـی مانگی شوباتی داهاتوو، هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیفا ده‌ست پێبكات و تا ئێستاش، هه‌ریه‌كه له ئینڤانتینۆ و شێخ سه‌لمان بن ئیبراهیمی به‌حرێنی و عه‌لی بن حوسێنی شازاده‌ی ئوردن و جیرۆم شامپینی و تۆكیۆ سێكسوێڵ كاندیدی فه‌رمین بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی فیفا.