ڤینۆس ـیش شكست بووه به‌شی
K24 ـ هه‌ولێر
له درێژه‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانییه‌تیی ئوسترالیای كراوه، له سه‌ر ئاستی ئافره‌تان، خانمه تێنسزان ڤینۆس و‌لیامز ماڵئاویی كرد.
ڤینۆسی ئه‌مێریكی رووبه‌رووی جۆهانا كۆنتای ئه‌ڵمانیایی بوویه‌وه و به‌خت یاوه‌ری نه‌بوو له ده‌ستپێكی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ماڵئاوایی كرد.
ولیامزی خاوه‌نی پله‌ی هه‌شته‌می ریزبه‌ندی باشترین خانمه تێنسزانان و یارییه‌دا له به‌رامبه‌ر جۆهانا به دوو سێتی بێبه‌رامبه‌ر دۆڕا، ئه‌نجامی سێته‌كان (6 ـ 4) و (6 ـ 2) بوون.
به‌م شكسته‌ی ڤینۆس و‌لیامز ماڵئاویی له پاله‌وانیه‌تی ئوسترالیای كراوه كرد، له به‌رامبه‌ردا جۆهانا خۆی گه‌یانده قۆناخی دووه‌م.