ئاندی مۆرای قۆناخی یه‌كه‌می بڕی
K24 ـ هه‌ولێر
له به‌رده‌وامی یارییه‌كانی قۆناخی یه‌كه‌می تێنسی ئوسترالیا كراوه، ئاندی مۆرای به‌ریتانی توانی له یه‌كه‌م یاریی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.
مۆرای به‌ریتانی خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می باشترین تێنسزانانی جیهان رووبه‌رووی ئالێكسه‌نده‌ر زیڤیرێڤی ئه‌ڵمانی بوویه‌وه، توانی به سێ سێتی بێوه‌ڵام سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، ئه‌نجامی سێته‌كان، (6 ـ 1)، (6 ـ 2) و (6 ـ 3) بوون.
به‌م سه‌ركه‌وتنه مۆرای خۆی گه‌یانده قۆناخی دووه‌م، و زێڤیرێڤیش ماڵئاوایی كرد له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی مێلبۆرن كرد.