گۆرگه‌كانی رۆما ددانیان بۆ رفاندنی ناچۆ تیژ ده‌كه‌ن
K24 ـ هه‌ولێر
یانه‌ی رۆمای ئیتاڵیا بۆ ده‌ستبه‌ردابوون له ناچۆ فێرنادێز، له هه‌وڵی رازییكردنی یانه‌ی ریال مه‌دریدن.
رادیۆی كادێنا كۆپبه‌یی ئیسپانی ئاشكرای كردوو‌ه، كه یانه‌ی ئیتالیه‌كه هه‌وڵ ده‌دات له گواستنه‌وه‌ی بازاری زستانه‌دا ناچۆی به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید بێنێته ریزه‌كانی.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیتاڵیا بڕی 8 ملیۆن یۆرۆی بۆ كڕینی ئه‌و یاریزانه ته‌رخان كردوو‌ه، به‌ڵام كادێنا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زێدانی راهێنه‌ری میرێنگی ناهێڵیت یانه‌كه‌ی هیچ یاریزانێك بفرۆشێت، ئه‌م رێگرییه‌ی زێدانیش به هۆی سزایه‌كه‌ی فیفاوه‌یه كه ترسی له‌وه هه‌یه كاریگه‌ری خراپی لێبكه‌وێته‌وه و دواتر شوێنی ئه‌و یاریزانانه‌ی پێ پڕنه‌كرێته‌وه.
پێشتر رۆما ئۆفه‌رێكی پێشكه‌ش به یانه‌ی بارسێلۆنا كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ئادریانۆی به‌رگریكاری یانه‌كه‌یان بن، به‌ڵام له هێنانی ئه‌و یاریزانه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، بۆیه ئیستا ئه‌و یانه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات تا یانه‌كه‌ی پایته‌ختی ئیسپانیا به فرۆشتنی ناچۆ رازی بكات.
ناچۆ له ساڵی 2011ـه‌وه له ریزی مێرێنگی یاریی ده‌كات تا ئیستا 45 یاریی ئه‌نجام داوه و خاوه‌نی یه‌ك گۆڵه.