فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له میحوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی دیجله مۆڵگه‌كانی داعش بۆردومان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی كوردستان 24ی راگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، مۆڵگه‌كانی داعش له میحوه‌ری رۆژهه‌ڵاتی دیجله، به چڕی بۆردومان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، دوو هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی داعش، له گوندی "فلفل"ی نزیكه ناوچه‌ی ته‌لسقۆف ئه‌نجامداوه و به چڕی مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی رێكخراوی داعشییان بۆردومان كردووه.
تلسقۆف 34 كیلۆمه‌تر له سه‌نته‌ری پارێزگای موسڵه‌وه دووره.