پاسپۆرته‌كه‌ی میسی فه‌رمانبه‌رێكی فڕۆكه‌خانه ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كات
K24 - دوبه‌ی:
فه‌رمانبه‌رێكی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دوبه‌ی، به‌هۆی تۆماركردنی گرته‌ی ڤیدیۆیی پاسپۆرتی ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌رجه‌نتینی و یانه‌ی بارسیلۆنه، له‌كاتی سه‌ردانیكردن بۆ شانشینی یه‌كگرتووی عه‌ره‌ب، دادگایی ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ی "ناشناڵ"ی ئیماراتی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 بڵاویكرده‌وه، فه‌رمانبه‌رێكی پشكنینی پاسپۆرت، له‌كاتی ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ی و له‌و كاته‌ی ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی جیهانی، لیۆنێل میسی سه‌ردانی فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی كردووه، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی پاسپۆرتی ئه‌و یاریزانه‌ی تۆماركرده‌وه، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه، تۆمه‌تی شكاندنی تایبه‌تمه‌ندی كه‌سێتی دراوه‌ته پاڵ.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی له گرته ڤیدیۆییه‌كه، وه‌ك سووكایه‌تییه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی پاسپۆرتی ئه‌و یاریزانه ده‌كات، پۆلیسی دوبه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی ده‌ستگیركرد.
یه‌كێكی دیكه له تۆمه‌ته‌كان بۆ دادگایی كردنی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره، قۆستنه‌وه‌ی پۆستی كاره‌كه‌ی بووه و له ئه‌ركی فه‌رمیدا ئه‌و كاره‌ی كردووه.