ئه‌پڵ كێشه‌یه‌كی نوێی مۆبایله‌كانی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئاشكرای ده‌كات، كێشه‌یه‌كی نوێ له پاتری مۆبایله‌كانیدا هه‌یه و بڕیاریشداوه چاره‌سه‌رێكی كاتی بۆ ئه‌و كێشه‌یه دابنێت تاكو چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی كێشه‌كه ده‌كات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیاكه، ئه‌و كێشه‌یه ته‌نها له مۆبایلی ئایفۆن 6 ئێسدا هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌كاتی گه‌شتكردن له وڵاتێك بۆ وڵاتێكی دیكه، یاخود له شوێنێك بۆ شوێنێكی دیكه و له‌كاتی گۆڕینی كات، پاترییه‌كه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری وزه له ده‌ستده‌دات.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كه باشترین كار له ئێستا ئه‌نجام بدات، نوێكردنه‌وه‌ی كاته‌كانی به شێوازێكی خودكارانه.