شویت دژی گەشەی بەكتریایە

شویت پێویستە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی جومگەكانی روماتیزمیان ھەیە

 K24 - ھەولێر

بە گوێرەی توێژینەوەیەكی زانستی شویت دژی گەشەكردنی بە كتریایە لە لەشی مرۆڤدا.

توێژینەوەكە ئاشكرای دەكات: شویت دژی گەشەكردن و دروست بوونی  بەكتریایە لە لەشی مرۆڤ .

ھەروەھا ئاماژەیان بەوەداوە كە: شویت دەوڵەمەندە بە كانزای كالسیۆم.

گرنگی زۆری ھەیە بۆ ئەو كەسانەی تووشی پوكانەوەی ئێسك دەبن.

سەرپەرشتیارانی  توێژینەوەكە دەشڵێن، شویت پێویستە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی جومگەكانی روماتیزمیان ھەیە.

شویت ھاوشێوەی سەوزەكانی  دیكە دەوڵەمەندە بە ماددەی ئاسن، كالسیۆم، پۆتاسیۆم،ڤیتامین A ڤیتامین B1,B2.

پسپۆرانی بواری خۆراك رێنوێنی دەدەن دەبێت مرۆڤ شویت رۆژانە بخوات جگە لەو سوودانەی باسكران بە سوودە بۆ ئەوكەسانەی كە خەویان باش نیە و یارمەتیدەریان دەبێت بۆ ئەوەی بەباشی بخەون.