گه‌شه‌كردنی یه‌كه‌م گوڵ له بۆشایی ئاسمان

K24 – هه‌ولێر:
هه‌وڵه‌كانی زانایان له رواندن و گه‌شه‌كردنی رووه‌ك له بۆشایی ئاسماندا سه‌ركه‌وتوو بوو، دوای چه‌ند هه‌وڵێك، یه‌كه‌م گوڵ له بۆشایی ئاسمان گه‌شه‌ی كردووه.
زانای بۆشایی ئاسمان، سكۆت ريلى وێنه‌ی گوڵێكی جۆری (زینیا) بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "ئه‌وه یه‌كه‌م گوڵه له بۆشایی ئاسماندا گه‌شه‌ی كردووه".
له ساڵی 2014، تیمی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانیی نێوده‌وڵه‌تی، یه‌كه‌م سیستمی چاندنی سه‌وزه‌یان له بۆشایی ئاسماندا دامه‌زراند.
ئاژانسی فڕۆكه‌وانی و بۆشایی ئاسمانیی ئه‌مریكی (ناسا)، هیواخوازه كه‌شتیوانانی بۆشایی ئاسمان به به‌رده‌وامی بتوانن سه‌وزه له بۆشایی ئاسماندا بڕوێنن.
سه‌رچاوه: CNN