میدیای فەرەنسا: پارتەكەی مێركل رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە

ژان یڤێس لودریان وەزیری بەرگری فەرەنسا رایگەیاند، لە نەتیجەی ھێرەشكانمان بۆ سەرداعش دەكۆڵینەوە

K24 - پاریس:

باسی ئەمڕۆی میدیای فەرەنسا: پارتەكەی مێركل رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە، كۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری حەوت وڵاتی ئەندامی ھاوپەیمانیێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە پاریس.

لو پاریس نوسیوویەتی:  پارتی كۆنزەرفاتیڤی ئەڵمانیا  كە راوێژكاری ئەو وڵاتە سەر بەو پارتەیە رووبەڕووی رەخنە دەبێتەوە نزیكەی 40 ھەزار ئەندامی ئەو پارتە داوا لە ئەنگێلا مێركل دەكەن بە یاسای پەنابەریێتیدا بچێتەوە ئەڵمانیا ناتوانێت ئەو ھەموو پەنابەرە وەرگرێت.

ئەوروپایەكی فەرەنسی نوسیوویەتی: وەزیری بەرگری حەوت وڵاتی ئەندامی ھاوپەیمانیێتی  نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە پاریسن بۆ كۆبوونەوە لەسەربۆردوومانكردنی داعش لە سووریا و عێراق.

ژان یڤێس لودریان وەزیری بەرگری فەرەنسا رایگەیاند، لە ئه‌نجامى ھێرشه‌كانمان بۆ سەرداعش دەكۆڵینەوە.

لو سواخێ نوسیوویەتی: مانوێل ڤالس بۆ لە داڤۆسە؟

مانوێل ڤالسی سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا بەشداری لە كۆڕبەندی ئابووری جیھانی دەكات لە داڤۆس، تێيدا باس لە دۆخی سیاسی وئابووری دەكرێت لە جیھاندا، پێدەچێت ڤالس باس لە دۆخی سیاسی و ئابووری فەرەنسا بكات، چونكە فەرەنسا جگە لە باری نائاسایی ئەمنی  باری نائاسایی لە بواری ئابووری راگەیاندووە.

لمۆند نوسیوویەتی: پەرلەمانی فەرەنسا پامێلا ئەندر سۆن ئەكتەری ھۆلیۆد بانگێشت دەكات بۆ چۆنیێتی پاراستنی قازو مراوییەكانی ئەو وڵاتە.

ماوه‌یەك لەمەوبەر ئەو خانمە ئەكتەرە پرۆژەیەكی پێشكەش بە فەرەنسا كردبوو، بۆ پاراستنی ئەو ئاژەڵانەی كەوا بەرەو لە ناوچوون دەچن.

لو ژۆرنال نوسیوویەتی: رێژەی بێكاری رۆژ بە رۆژ لە فەرەنسا زیاد دەكات، دۆخی ئەمنی كاریگەری زۆری ھەیە لە سەر پاشەكشێی ئابووری فەرەنسا.