چه‌ند رێگایه‌كی ئاسان بۆ خۆپارێزی له هه‌ڵامه‌ت
K24 ـ هه‌ولێر:
هه‌ڵامه‌ت یان هه‌وكردنی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه، ئه‌و نه‌خۆشییه به‌ربڵاوه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا چه‌ندین كه‌س به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت، به‌چه‌ند رێگایه‌كی ئاسان ده‌توانرێت خۆمان به‌دوور بگرین له‌و نه‌خۆشییه.
گه‌رم داپۆشینی پێ:
سه‌رمابوونی پێیه‌كان هۆكارێكه بۆ توشبوون به هه‌ڵامه‌ت، بۆیه گه‌رم داپۆشینی پێ گرنگه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵامه‌ت.
خواردنه‌وه گه‌رمه‌كان:
خواردنه‌وه‌ی چا و ئاوی گوڵان به‌تایبه‌تی له وه‌رزی زستاندا، كاریگه‌ری ده‌بێت له گه‌رمكردنه‌وه‌ی ناوه‌وه‌ی له‌ش و به‌هێزكردنی توانای به‌رگری له‌ش.
خه‌وتنی پێویست:
رێكخستنی كاته‌كانی خه‌وتن و خه‌وتن به‌گوێره‌ی ماوه‌ی پێویست، پێداویستییه‌كی گرنگی مرۆڤه و هۆكارێكه بۆ به‌هێزبوونی به‌رگری له‌ش و دووربوون له نه‌خۆشییه‌كان.
خواردنی ته‌ندروست:
به‌كارهێنانی خۆراكی ته‌ندروست رێگایه‌كی دیكه‌یه بۆ خۆپارێزی له هه‌ڵامه‌ت و چه‌ندین نه‌خۆشی جۆراوجۆر، پیاده‌كردنی سیستمێكی زانستی خۆراك، به‌تایبه‌تی به‌كارهێنانی سه‌وزه و میوه، مرۆڤ له تووشبوون به په‌تای وه‌رزی ده‌پارێزێت.
شێلان:
شێلان ئه‌نجامێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ به‌گشتی و لایه‌نی ده‌روونی به‌تایبه‌تی، جگه‌له‌وه شێلان رێگره له ده‌ردانی هۆڕمۆنه‌كانی دڵه‌ڕاوكێ و ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی هه‌یه بۆسه‌ر لایه‌نی ده‌روونی مرۆڤ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی خۆڕاگری له‌ش به‌رامبه‌ر نه‌خۆشییه‌كان.
كه‌م به‌كارهێنانی هێوركه‌ره‌وه‌كان:
به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و حه‌پ و ده‌رمانانه‌ی به هێوركه‌ره‌وه ناسراون، ده‌بێته هۆی به‌هێزبوونی به‌رگری له‌ش، ئه‌مه‌ش رێگایه‌كی ته‌ندروسته بۆ پاراستنی له‌ش له جۆره‌ها نه‌خۆشی به نه‌خۆشی هه‌ڵامه‌تیشه‌وه.
پشوودان:
له‌شی مرۆڤ پێویستی به هه‌ندێك پشوودانه به‌تایبه‌تی له وه‌رزی زستان، بۆیه پشوودان به یه‌كێك له رێگرییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشیانه دانراوه كه مرۆڤ له وه‌رزی زستاندا تووشی ده‌بێت.
جوڵانه‌وه:
جوڵانه‌وه‌ی مرۆڤ هۆكاره بۆ ده‌ردانی هۆڕمۆنی به‌خته‌وه‌ری بۆ ناو له‌ش، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ندین مادده‌ی دژه ڤایرۆس و به‌كتریا كه هۆكارن بۆ تووشبوون به جۆره‌ها نه‌خۆشی.