مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ نیوه كه‌مكرایه‌وه
K24 – به‌غدا:
ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، مه‌سعوود حه‌یده‌ر، رایگه‌یاند: "بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
مه‌سعوود حه‌یده‌ر گوتی: " ئێستا ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له بری 12 ملیۆن دینار، مانگانه مووچه‌ی 6 ملیۆن دینار وه‌رده‌گرن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و هه‌نگاوه له چوارچێوه‌ی چاكسازییه كارگێڕی و داراییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه دێت".
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، یاسای كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراقی به رێژه‌ی 40-80% په‌سه‌ندكردبوو.
سه‌رچاوه: ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی عێراق