هه‌ڵه‌ی رێنووس منداڵێكی به‌ریتانی ده‌خاته‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس

ئه‌و قوتابیه‌ له‌ بری ئه‌وه‌ی بنووسێت له‌ خانووه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ نووساوه‌كان نیشته‌جێیه‌، نووسیبووی نیشته‌جێی خانوویه‌كی تیرۆریستییه‌

K24 – له‌نده‌ن:

له‌ باكووری به‌ریتانیا، قوتابیه‌كی ته‌مه‌ن 10 ساڵان له‌ وانه‌ی زمانی ئینگلیزی هه‌ڵه‌یه‌كی رێنووسی كردووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ كه‌وتووه‌ته‌‌ ژێر لێپرسینه‌وه‌ی پۆلیس‌.

ئه‌و قوتابیه‌ له‌ بری ئه‌وه‌ی بنووسێت له‌ خانووه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ نووساوه‌كان نیشته‌جێیه‌، نووسیبووی نیشته‌جێی خانوویه‌كی تیرۆریستییه‌.

مامۆستای وانه‌كه‌، له‌ هه‌رێمی لانشسته‌ر له‌ باكووری به‌ریتانیا، پۆلیسی له‌ نووسینی ئه‌و قوتابیه‌ ئاگاداركردووه‌ته‌وه‌.

پۆلیسی به‌ریتانیا، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و قوتابیه‌ ته‌مه‌ن 10 ساڵانه‌ كردووه‌، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه‌، ئه‌و قوتابیه‌ هه‌ڵه‌ی رێنووسی له‌ كاتی نووسینه‌كه‌یدا كردووه‌.

خێزانی ئه‌و قوتابیه‌ داخوازییان له‌ پۆلیس و مامۆستاكه‌ كردووه‌ داوای لێبوردنیان لێبكه‌ن.

 

سه‌رچاوه‌: سكای نیوز