بۆ تێنسزانه خێزانداره‌كان 2015 ساڵێكی به‌خێر بوو
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
پاڵه‌وانییه‌تی تێنس له ساڵی 2015 له لایه‌ن ئه‌و تێنسزانان كۆنترۆڵ كرا كه خێزاندارن و هاوسه‌رگیریان كردووه. كوردستان 24 راپۆرتێكی شیكاری له‌مباره‌یه‌وه ده‌خاته ڕوو.
ساڵی 2015 به به‌خترین ساڵی تێنسزانه‌كان داده‌ندرێت، چونكه زۆربه‌یان ئه‌مساڵ تیشكێكی رووناكیان به‌ركه‌وتووه و توانیویانه به نازناو خۆیان لای هاوسه‌ره‌كانیان خۆشه‌ویست بكه‌ن.
جۆكۆڤیچ له جاران زیاتر لای هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆشه‌ویست بووه
نۆڤاك جۆكۆفیچی سربی خاوه‌ن په‌له‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ند و خاوه‌ن زۆرترین نازناو كه توانی ببێته پاڵه‌وانی وێڵز، میمامی، مۆنتی كارڵۆ، رۆما، شه‌نگه‌های و پاریس به به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و هه‌موو نازناوه جیهانی تووشی شۆك كردووه، هه‌وره‌ها له‌لای هاوسه‌ره‌كه‌شی كه یلینایه هێنده‌ی دیكه خۆشه‌ویست بووه.
2015 بۆ ئه‌ندی مۆرای ـیش ساڵێكی به‌خێر بوو
ئاندی مۆرای به‌ریتانیش پاڵه‌وانی پاڵه‌وانیه‌تی مه‌درید له ئیسپانیا به‌هه‌مان شێوه خیزانداره پیاوه سكۆتڵه‌ندیه‌كه له‌گه‌ڵ كیم هاوسه‌رگیری پیكهێناوه، ئه‌و بۆته پاڵه‌وانی جامی ده‌یڤزی هه‌ڵبژارده‌كان و كاتێك له یاریی كۆتایی له هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكایان برده‌وه، هاوكات ده‌یڤد كامیرۆن سه‌رۆكی وڵاتیش پێشوازی لیكردن، مۆرای ئه‌ستێره‌كه‌ی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ كیم خاوه‌نی منداڵێكه،
گه‌نجه سه‌رنجڕاكێشه‌كه‌یش به‌ختی هه‌بوو
ستانسیلاس ڤاڤرینكای سویسریش ئه‌م ساڵ توانی ببێته پاڵه‌وانی رۆڵاند گارۆس ئه‌و له‌گه‌ڵ ئیلم ڤلوید ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌و به گه‌نجه سه‌رنجراكێشه ناوبانگی ده‌ركردوه.
حاڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی میركاش باش بوو
هه‌رچی رۆجێ فێدریدی سویسریه ئه‌م ساڵ بۆته پاڵه‌وانی سینسیناتی ئه‌مێریكا، ئه‌ستێره سویسریه‌كه له‌گه‌ڵ میركای به‌ره‌گه‌ز سلۆڤاكی تێنسزان هاوسه‌رگیری كردوه، به‌ڵام میركا 38 ساڵ نه‌یتوانیه‌وه وه‌كو هاوسه‌ره‌كه‌ی ببێته ئه‌ستێره‌یه‌كی دیار له جیهانی تۆپه زه‌ره‌ده‌كه.