ڤاڵدانۆ: نێیمار له مێسی و رۆناڵدۆ ژیرتره

k24 ـ هه‌ولێر
خۆرخێ ڤاڵدانۆ، یاریزانی پێشووی ئه‌رجه‌نتینی ستایشی نێیمار داسێلڤا ده‌كات و پێیوایه له سێ ساڵی داهاتوو ده‌بێته باشترین یاریزانی جیهان.
ڤاڵدانۆ كه پێشتر له یانه‌ی ریال مه‌درید به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشیی بوو، له‌باره‌ی ئه‌ستێره‌كه‌ی بارسێلۆناوه ده‌ڵێت، نێیمار یاریزانێكی زۆر نایابه، ئه‌و له مێسی و رۆناڵدۆ ژیرانه‌تر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تۆپ ده‌كات.
ڤاڵدانۆ پێشیوایه له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوو نێیمار ده‌توانێت كۆتایی به قۆرخكاریی مێسی و رۆناڵدۆ به‌سه‌ر بالۆن دۆر بهێنێت و ئه‌و خه‌ڵاته به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
نێیمار له ساڵی 2015 بۆ یه‌كه‌مجار له دوایین لیستی به‌ربژێرانی بالۆن دۆر مایه‌وه و به سێیه‌مین باشترین یاریزانی ساڵی رابردوو ده‌ستنیشانكرا.