نەعنا بە سوودە بۆ قۆڵۆن

نەعنا بە سوودە بۆنەخۆشی قۆڵۆن.

K24 - ھەولێر:

پسپۆرانی بواری خۆراك لە ئیسپانیا دەریانخستووە، نەعنا بە سوودە بۆ نەخۆشی قۆڵۆن.

بەگوێرەی دەرخستە ئسپانیەكە، رۆژانە خواردنی سەوزەی نەعنا بە سوودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی قۆڵۆنیان ھەیە چونكە كرداری ھەرس چالاك دەكات.

ئاماژەیان بەوەداوە نەعنا كاریگەری زۆر باشی ھەیە لەسەر

بەھێز بوونی بەرگری لەشی مرۆڤ.

پسپۆران دەشڵێن، نەعنا بە سوودە بۆ ئارام بوونەوەی مێشك .

پسپۆران رێنوێنی ئەو كەسانە دەكەن كەوا نەخۆشی قۆڵۆنیان ھەیە

رۆژانە نەعنا لەگەڵ ژەمە خواردنەكانیان بخۆن .

نەعنا بۆنێكی خۆشی ھەیە زۆربەی جار بۆ خۆشكردنی بۆنی دەم دەخورێت، دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامین، لە وڵاتانی رۆژئاوا گرنگی بە خواردنی ئەو سەوزەییە دەدرێت.