مێسی مه‌ترسی به‌ندكردنی له‌سه‌ره
K24 ـ هه‌ولێر
لیونێل مێسی ئارجێنتینیایی و هێرشبه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا، جارێكی دیكه بانگهێشتی دادگای نیشتمانی شاری بارسێلۆنا ده‌كرێ.
به‌هۆی خۆ دزینه‌وه له باج، له مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، دادگای هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا دووباره داوا له مێسی و خۆرخێ ـی باوكی ده‌كات له دادگا ئاماده‌بن. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پێشووتر له نێوان ساڵانی 2007 - 2009 به‌هه‌مان شێوه ئه‌و یاریزانه تۆمه‌تی نه‌دانی باجی به‌سه‌ر ساخكرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و كات مێسی به بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ به پێبژاردن ئه‌و تاوانه‌ی له ئه‌ستۆی خۆی لابرد.
دووباره نه‌دانی باج و خۆ دزینه‌وه، له مافه‌كانی حكوومه‌تی ئیسپانیا ئه‌و یاریزانه‌ی بارسا ناچار ده‌كات له دادگا ئه‌ستۆپاكی خۆی بسه‌لمێنێت.
پارێزه‌ره‌كه‌ی لیۆ مێسی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، مێسی ئاگاداری ئه‌و كارانه نییه، به‌ڵكو باوكی به‌رپرسه له‌هه‌ر كێشه‌یه‌ك كه رووبه‌رووی مێسی ببێته‌وه.
پێشتر ئه‌نجوومه‌نی گشتی كه‌ته‌لۆنیا هۆشداری دابوو له ئه‌گه‌ری دووباره كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كان ئه‌وا ئه‌و یاریزانه به‌ند ده‌كرێت، تا ئێستاش نازاندرێ دوایین بڕیار چی ده‌بیت.