به ڤیدیۆ.. په‌رله‌مانتارێكی میسر دووجار ده‌نگ به پرۆژه یاسایه‌ك ده‌دات
K24 - قاهیره:
له یه‌كه‌م رۆژی كاراكردنی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنی ده‌نگدان له په‌رله‌مانی میسر، په‌رله‌مانتارێك له‌جیاتی هاوڕێكه‌شی كه ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌بووه، ده‌نگ به پرۆژه یاسایه‌ك ده‌دات.
رۆژی 19ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی "شروق"ی میسر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، په‌رله‌مانتارێكی میسر به‌ناوی "مه‌حموود شه‌ریف" له‌جیاتی هاوڕێیه‌كه‌ی ده‌نگ به پرۆژه یاسایه‌ك ده‌دات.
به‌هۆی ئه‌و پێشێلكارییه‌وه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی میسر، له كۆتایییدا پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه‌ی دووباره كرده‌وه، چونكه ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له ژماره‌ی په‌رله‌مانتاره ئاماده‌بووه‌كانی ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان زیاتر بوو.
ئه‌و گرته ڤیدیۆیه له‌ناو په‌رله‌منتاران و راگه‌یاندنی میسر و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌تیش له یه‌كه‌م رۆژی كاراكردنی سیسته‌می ده‌نگدانی ئه‌لیكترۆنی له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته.