سه‌رۆكی هه‌رێم و و باڵیۆزی به‌ریتانیا شه‌ڕی داعش تاووتوێ ده‌كه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق، شه‌ڕی داعش له‌ پارێزگاكانی عێراق تاووتوێ كرد.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016 مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ فرانك باكێر، باڵیۆزی به‌ریتانیا له‌ عێراق، كۆبووه‌وه‌ و باسیان له‌ شه‌ڕی دژی داعش كرد و باسییان له‌ ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئازاكردنه‌وه‌ی موسڵ كرد.