شاندێكی یه‌كێتی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات
K24 – به‌غدا:
بۆ تاوتوێكردنی شایسته‌ی داراییه‌كان و لابردنی به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه و چه‌ند پرسێكی دیكه، شاندێكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له كه‌ركووك سه‌ردانی به‌غدای كرد.
له دیدارێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كوردستان 24، رێبوار ته‌ها، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی هاوپه‌یمانی كوردستان، هاوكات ئه‌ندامی شانده‌كه‌ی یه‌كێتیی بووه، گوتی: "ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا، چاره‌سه‌ركردن و تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك بوو، له‌وانه‌ش شایسته داراییه‌كانی كه‌ركووك و بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بۆ لابردنی به‌رپرسه ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه".
رێبوار ته‌ها، روونیكرده‌وه، "شانده‌كه سه‌ردانی نووری مالیكی، وه‌زاره‌تی نه‌وت، وه‌زاره‌تی ناوخۆ، سه‌رۆككۆمار و چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌یان كردووه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،، "له كۆبوونه‌وه‌كانماندا، پرسه‌كانی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووك و شایسته داراییه‌كانی بۆ شاره‌كه تاوتوێكردووه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاشكرایكرد، ئه‌وان تێبنییان له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی كه‌ركووك هه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتیه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، گوتی: "له 26حوزه‌یران/ یۆنیۆ2015، تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان پاره‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركووكی راده‌ستی به‌غدا نه‌كردووه، ئه‌و پاره‌شی نه‌داوه‌ته‌وه كه‌ركووك".