به وێنه... مێسی به دوای منداڵێكی كوردستان دا ده‌گه‌رێت
K24 ـ هه‌ولێر
وێنه‌ی منداڵێك كه درێسێكی ژماره‌ی 10ـی لیۆنێل مێسی له عه‌لاگه دروست كردووه و پۆشیویه‌تی، بۆته بابه‌تی گه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ته‌نانه‌ت له ئه‌ورووپا و له‌سه‌رانسه‌ری جیهان به تامه‌زرووییه‌وه به‌دوای زانیاری و شوێنی ئه‌و منداڵه‌دا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 20ـى یه‌نایه‌ری/ 2016، له هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری Independentـی به‌ریتانیادا زانیاری له باره‌ی ئه‌م منداڵه خراوه‌ته ڕوو، به‌پێی ئه‌م سه‌رچاوه‌یه بێت ئه‌م منداڵه له هه‌رێمی كوردستان و له سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ژیت.
هه‌مان سه‌رچاوه ئه‌وه‌شی خستۆته ڕوو له ئێستادا كه‌سانی نزیك له مێسی له هه‌وڵی گه‌ڕان و زانیاریدان تا ئه‌و منداڵه بدۆزنه‌وه و دیدارێكی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی بۆ ڕێكبخه‌ن و له جیاتی ئه‌م درێسه‌ی كه به عه‌لاگه دروست كراوه، دریسێكی حه‌قیقی مێسی پێ ببه‌خشن.
لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می جیهانیش له ئه‌كاونتی خۆی له تویته‌ر پۆستێكی كردووه و داوا ده‌كات ئه‌و منداڵه‌ی بۆ بدۆزنه‌وه.
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خه‌ونی زۆرێك له منداڵ و عاشقانی ئه‌ستێره‌كانی جیهانیان هێناوه‌ته دی، له ماوه‌كانی رابردوویش منداڵێك كه هه‌واداری كریستیانۆ بوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه دایك و باوكی له‌ده‌ستدا بوو، سه‌رنجی جیهانی بۆ خۆی ڕاكێشاوه و به كریستیانۆش ئاشنا بوو.