بان كی موون لە داڤۆس وتار پێشكەشدەكات

بڕیارە ھەریەك لە بان كی موون و داوودئۆغڵۆ وتار پێشكەش بكەن

K24- داڤۆس

لە دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی كۆڕبەندی ئابووریی جیھانیی لە داڤۆس بڕیارە ھەریەك لە بان كی موون، سكرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەحمەد داوودئۆغڵۆ، سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتار پێشكەش بكەن.

ئەمڕۆ دووەم رۆژی كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆسە کە لە سویسرا بەڕێوەدەچێ و تێیدا سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان وتارێك پێشكەش دەكات دەربارەی قەیرانەكانی جیھان .

هاوکات بڕیارە ئەحمەد داوودئۆغڵۆ، سەرۆك وەزیرانی توركیاش وتار پێشكەش بكات لە داڤۆس.

ماوەی دوو رۆژە 46 مین كۆڕبەندی ئابووریی جیھانیی داڤۆس لە سویسرا بە ناونیشانی (چوارەمین شۆڕشی پیشەسازیی) بە بەشداریی سەركردەكانی جیھان بەڕیوەدەچێت.

سەرچاوە: ئەوروپا یەك