باره‌گای ناوچه‌ی پارتی له سه‌یدسادق سووتێندرا
K24 - سلێمانی:
باره‌گای ناوچه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، له شارۆچكه‌ی سه‌ید سادق، له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرشی كرایه سه‌ر و سووتێندرا.
حاكم فارووق، به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی له‌و شارۆچكه‌یه تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 گوتی: "له سه‌ره‌تادا خۆپیشاندانه‌كه به‌ناوی رێگرتن له تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت رێكخرابوو، دواتر ئاراسته‌كه‌یان به‌ره‌و باره‌گای ناوچه‌ی پارتی گۆڕی و چه‌ند ژوورێكی باره‌گاكه‌یان سووتاند".
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت باره‌گاكانمان وه‌رگرتووه‌ته‌وه و هێشتا كادیرانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پارتی ده‌ستییان به‌ده‌وام نه‌كردووه‌ته‌وه و ته‌نها دوو پاسه‌وان له‌وێ بوونه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه سێ ژووری ناوچه‌كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێندراوه و باره‌گاكانی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵیشیان به‌ردباران كردووه.
ته‌نها یه‌ك رۆژ به‌ر له‌م رووداوه، نه‌زهه‌ت حالی، به‌رپرسی ئاژانسی پاراستن له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نووسینێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه هه‌ندێك لایه‌ن ده‌یانه‌وێت پارتی له كوردستان ده‌ربكه‌ن.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2015، ژماره‌ی باره‌گای پارتی له سنووری پارێزگای سلێمانی، سووتێندرا و باره‌گای ناوچه‌ی سه‌ید سادقیش یه‌كێك بوو له باره‌گا سووتێندراوه‌كان و به گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسی ناوچه‌كه، ته‌نها یه‌ك هه‌فته‌یه باره‌گاكانییان وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
نووسینه‌كه‌ی "نه‌زهه‌ت حالی" له فه‌یسبووك