هێرشكرايه سه‌ر زانكۆيه‌كى پاكستان
K24 – ئيسلام ئاباد:
ژماره‌يه‌ك له چه‌كدارانى نه‌ناسراو، هێرشيان كرده سه‌ر زانكۆى باچاخان، له ناوچه‌ى چارسه‌داى نزيك شارى پيشاوه‌ر (باكوورى خۆرئاواى پاكستان) و ده‌نگى ژماره‌يه‌ك ته‌قينه‌وه‌ى و ده‌ستڕێژى گوللـه بيستراوه.
هێزه ئه‌منييه‌كانى پاكستان به چڕى له ده‌وروبه‌رى شوێنى رووداوه‌كه بڵاو بوونه‌ته‌وه. پۆليس و سوپا و يه‌كه‌كانى دژه تيرۆرى ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆيان له ده‌وروبه‌رى زانكۆكه راگه‌ياندووه.
ده‌نگۆى ئه‌وه له ئارادايه ژماره‌يه‌ك له هاووڵاتييان و خوێندكارانى زانكۆكه ژيانيان كه‌وتبێته مه‌ترسييه‌وه.
كه‌ناڵه ناوخۆييه‌كانى پاكستان باس له‌وه ده‌كه‌ن، چه‌كداره‌كان ژماره‌يه‌ك له خوێندكار و مامۆستايانى زانكۆكه‌يان له هۆڵێكدا ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
گريمانه ده‌كرێت، چه‌كداره‌كان چوار كه‌س بن و ره‌وشى ته‌متوومانى ئه‌مڕۆى شاره‌كه‌يان به ده‌رفه‌ت زانيبێت بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌رگاى سه‌ره‌كى زانكۆ بچنه ژووره‌وه.
زانيارى ئه‌وه له‌به‌رده‌ستدايه، 5 كه‌س له پاسه‌وانانى زانكۆكه زامدار بووبن.
ئه‌مڕۆ زانكۆى باچان، فيستيڤاڵێكى تايبه‌تى به يادكردنه‌وه‌ى ساڵيادى كۆچى دوايى دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ى باچاخان ده‌كرده‌وه.
ميدياى پاكستان باسيان له‌وه كردووه، به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك ميوانى فيستيڤاڵه‌كه كه‌وتوونه‌ته ناو دۆخێكى مه‌ترسيداره‌وه.