فەرەنسا: زیاتر پشتیوانیی هێزە کوردییەکان دەکەین
K24- پاریس:
فەرانسوا هۆلاند، سەرۆکی فەرەنسا: "رایگەیاند پشتیوانیی زیاترى هێزە کوردیی و عه‌ره‌بییەکان دەکەین کە له عێراق و سووریا دژی داعش ده‌جه‌نگن".
ئەمڕۆ ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی بواریی دیبلۆماتی فه‌ره‌نسا له كۆشكی ئێلیزێه له پاریس رێکخرا، فرانسوا هۆلاند له گوتارێکدا گوتیشی: "زیاتر پشتیوانیی ئه‌و هێزه كوردیی و عه‌ره‌بییانه ده‌كه‌ین، تا بتوانن ئه‌و ناوچانه رزگاربكه‌نه‌وه كه داعش له عێراق و سووریا داگیری كردوون".
هۆلاند روونیكرده‌وه: "ستراتیژییه‌تی سه‌ربازیی به رزگاركردنه‌وه‌ی هه‌ردوو شاری رققه و مووسڵ دێته دی"، و ئاشكراشیكرد: "هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی، پڕۆسه سه‌ربازییه‌كانی دژی رێكخراوی داعش خێراتر ده‌كات، فه‌ره‌نساش رۆڵێكی ته‌واوی تێدا ده‌بینێت".
ده‌رباره‌ی دانووستانه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی سووریا، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گوتی: "ده‌بێت له دانووستانه‌كان ئه‌وه روون بكرێته‌وه كێ له داهاتوودا سووریا به‌ڕێوه ده‌بات".
لەباره‌ی قه‌یرانی بۆشایی ده‌سه‌ڵات له لوبنان، كه زیاتر له دوو ساڵه لایه‌نه‌كان له په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته نەیانتوانیوە سه‌رۆكێك هه‌ڵبژێرن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، گوتی: "ده‌بێت به زووترین كات ئه‌و قه‌یرانه یه‌كلایی بكرێته‌وه".
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا، فرانسوا هۆلاند تیشكی خسته سه‌ر بارودۆخی لیبیا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "هه‌ر كاتێك حكوومه‌تێك له لیبیا پێکهێنرا، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ دابینكردنی ئه‌من و ئاسایش، مه‌شق و راهێنان به هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته بكات".
هاوكات سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا باسی قه‌یرانی ئۆكرانیای كرد و روونیكرده‌وه: "پێشكه‌وتنێك له رێككه‌وتننامه‌كانی "مینسك" هاتووەته ئاراوه، بۆ كۆتاییهێنان به قه‌یرانی ئه‌و وڵاته"، داواشیكرد: "جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتننامانه خێراتر بكرێن".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز+ فرانس پرێس