رووسيا: پێويسته توركيا سياسه‌تى كۆمه‌ڵكوژى كورد رابگرێت
K24 – مۆسكۆ:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا داواى له حكومه‌تى ئه‌نقه‌ره كرد، سياسه‌تى كۆمه‌ڵكوژى و جينۆسايدى كورد له توركيا رابگرێت.
گوته‌بێژ به ناوى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، ماريا زاخارۆڤ، له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانييدا، رايگه‌ياند، پێويسته توركيا كۆتايى به سياسه‌تى كۆمه‌ڵكوژى هاووڵاتييانى مه‌ده‌نى ناوچه كوردييه‌كانى ئه‌و وڵاته بهێنێت.
گوتيشى: "پێويسته ئه‌نقه‌ره قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ له‌سه‌ر ناوچه كوردييه‌كان هه‌ڵبگرێت و رێگه بدات، چاودێرانى بيانى بگه‌نه ناوچه‌كان".
سه‌باره‌ت به پرسى تيرۆر له سووريادا، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا رايگه‌ياند، له‌م ماوه‌ى دواييه‌دا جموجۆڵى تيرۆريستان به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو زيادى كردووه.
ماريا زاخارۆڤ، ئه‌وه‌شى گوت: "به‌داخه‌وه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى رابردوودا و له به‌رايى كۆنگره‌ى ژنێفدا هه‌ستده‌كرێت جموجۆڵى تيرۆريستان له سووريا زێده‌تر بووه".
هه‌روه‌ها گوتى: "تيرۆريستان ده‌يانه‌وێت نه‌خشه‌ى سياسى و سه‌ربازى ململانێكه له‌سه‌ر زه‌وى بگۆڕن".
روونيشيكرده‌وه، هه‌ريه‌ك له به‌ره‌ى نوسره و ئه‌حرارى شام هه‌وڵى زۆرتر ده‌ده‌ن په‌لامارى ناوه‌نده سه‌ربازييه‌كانى سووريا بده‌ن، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى "پشتيوانييان له لايه‌ن توركياوه پێگه‌يشتووه".