چالاكێكى مافى مرۆڤ: راپۆرتى ئه‌منيستى كاريگه‌رى نابێت

چالاكى مافه‌كانى مرۆڤ، په‌رى قه‌ره‌داغى، له‌ نووسينگه‌ى واشنتنى كوردستان 24ه‌وه‌ رايگه‌ياند،
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

چالاكى مافه‌كانى مرۆڤ، په‌رى قه‌ره‌داغى، له‌ نووسينگه‌ى واشنتنى كوردستان 24ه‌وه‌ رايگه‌ياند، راپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى ئه‌منستى ئينته‌رناشناڵ، كاريگه‌رى نه‌رێنى له‌سه‌ر ناوبانگى هێزى پێشمه‌رگه‌ ناكات.

په‌رى قه‌ره‌داغى گوتيشى: پێويسته‌ ئه‌گه‌ر شتێكى هه‌ڵه‌ روويدابێت، راستبكرێته‌وه‌ و پێويسته‌ ئه‌وان به‌ڵگه‌كانيان بخه‌نه‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان كاريان له‌سه‌ر بكات.

روونيشيكرده‌وه‌، پێويسته‌ هه‌رێمى كوردستان ئاگادارى ئه‌و چالاك و رێكخراوانه‌ بێت كه‌ دێنه‌ هه‌رێمى كوردستان و بزانێت بۆچى دێن و ئه‌جێندايان چييه‌ و هه‌وڵبدات، ئه‌ويش كاريگه‌رى له‌سه‌ر راپۆرته‌كان هه‌بێت.