رووسیا زیاتر له هه‌زار هاووڵاتی له سووریا كوشتووه
K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكردنی بۆردوومانه‌كانی رووسیا له سووریا، له كۆتایی ئه‌یلوول/سه‌پتێمبه‌ر2015، به‌هۆی ئه‌و بۆردوومانانه‌وه 1015هاووڵاتی كوژراون".
روانگه‌ی سووری گوتی: "له‌و 1015 كوژراوه، 238 منداڵ، 137 ئافره‌ت، 640 پیاون", روونيكرده‌وه: "له‌و هه‌زاران هێرشه ئاسمانيیه‌ی رووسیا، 893 چه‌كداری داعش و 1141 چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆن و به‌ره‌ی نوسره‌ش كوژراون".
لای خۆیه‌وه حكوومه‌تی رووسیا رایگه‌یاندووه: "له هێرشه ئاسمانییه‌كان تیرۆریستان له سووریا ده‌كه‌نه ئامانج"، كه‌چی وڵاتانی رۆژئاوا مۆسكۆیان به‌وه تۆمه‌تباركردووه، "زیاتر پێگه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی میانه‌ڕه‌وى كردووه‌ته ئامانج".
له راپۆرتێكدا، رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی له رۆژی 23كانوونی یه‌كه‌م/دیسه‌مبه‌ر2015، رووسیای به كوشتنی "سه‌دان هاووڵاتی" و كاولكاریی له سووریا تۆمه‌تباركرد، رایگه‌یاند: "بۆردوومانه‌كانی رووسیا بۆ شوێنی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتیان له‌وانه‌یه بگاته ئاستی تاوانه‌كانی جه‌نگ".
وه‌زاره‌تی به‌رگریی رووسیا ئه‌و راپۆرته‌ی رێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند: "راپۆرته‌كه راست نییه و پشتی به به‌ڵگه‌كان نه‌به‌ستووه".
سه‌رچاوه: حه‌یات+فرانس پرێس