بارزانی: سه‌ربه‌خۆی له‌ هه‌موو كات نزیكتره‌

"رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست‌ پێویستی به‌ رێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی نوێ هه‌یه‌"

K24 – هه‌ولێر:

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند:"سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ئێستا له‌ هه‌موو كاتێكی دیكه‌ نزیكتره‌".

مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤێنیكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی گوتی: "رێككه‌وتننامه‌ی سایكس-بیكۆ كۆتایی هاتووه‌، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێویستی به‌ رێككه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی نوێ هه‌یه‌" .

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، "كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تێگه‌یشتووه‌، عێراق و سووریا  به‌ یه‌كگرتوویی نامێننه‌وه‌، پێكه‌وه‌ژیانی به‌ ناچاری ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه‌".

بارزانی ئاشكرایكرد، :"وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی كوردی گۆڕاوه‌"، نموونه‌ی به‌ توركیا هێناوه‌ و گوتی: "پێشتر وشه‌ی كوردستان له‌و وڵاته‌ قه‌ده‌غه‌بوو،كه‌چی له‌ كۆشكی كۆماری و له‌ ناو دڵی توركیادا به‌ ئاڵای كوردستان پێشوازیی لێكراوه‌".