رۆژ نووری شاوێس: لە داڤۆس سێ پرسمان خستەڕوو

قەیرانی دارایی، شەڕی داعش، پەنابەران بوون
kurdistan24.net

K24- داڤۆس:

رۆژنووری شاوێس، جێگری سەرۆك وەزیرانی عێراق تایبەت بە كوردستان 24 رایگەیاند، لە كۆڕبەندی داڤۆسدا سێ پرسی سەرەكیمان خستووەتەڕوو، ئەوانیش پرسی تیرۆر كە ئێستا پێشمەرگە لە بەرامبەریدا شەڕ دەكات، ھەروەھا پرسی ئابووری و دابەزینی نرخی نەوت، ھاوكات پرسی ئاوارەكان لە عێراق خرایەڕوو، بە تایبەت ھەرێمی كوردستان كە ژمارەیەكی یەكجار زۆر پەنابەر رووی تێكردووە.