خه‌ونی گه‌یشتن به ئه‌وروپا 12 كۆچبه‌ری عێراقی خنكاند
K24 – ئه‌نقه‌ره:
ئێشكگری كه‌ناره ئاوییه‌كانی توركیا رایگه‌یاند: "ته‌رمی دوازده كه‌سیان له كه‌ناره ئاوییه‌كانی رۆژئاوای وڵات دۆزیوه‌ته‌وه، كه به‌هۆی نقوومبوونی به‌له‌مه‌كه‌یانه‌وه گیانیان له ده‌ستداوه، به نیازبوون له‌گه‌ڵ په‌نابه‌رانی تر بچنه یۆنان".
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی دۆغانی توركیی گواستووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: "ئێشكگری كه‌ناره ئاوییه‌كانی توركیا، به‌لایه‌نی كه‌م ته‌رمی پێنج منداڵیان له‌و كۆچبه‌ره خنكاوانه له نزیك ئیزمیر دۆزیوه‌ته‌وه".
رۆژنامه‌ی حورییه‌تی توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه: "خنكاوه‌كان هه‌موویان له عێراق هاتبوون، ویستوویانه له ئیزمیر به به‌له‌م بگه‌نه دوورگه‌ی لیسبۆسی یۆنانی، یه‌كێك له‌و خنكاوانه‌ش ئافره‌تێكی دووگیان بووه".
رێكخراوی كۆچی نێوده‌وڵه‌تی ئاشكرایكردووه: "له دوو هه‌فته‌ی یه‌كه‌می كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر2016، زیاتر له 26 هه‌زار كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه گه‌یشتوونه‌ته یۆنان".
جویل میلمان، گوته‌بێژی رێكخراوه‌كه‌ش گوتوویه‌تی: "تا 12 كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ر2016، خنكانی 58 كه‌س له‌و كۆچبه‌رانه تۆمار كراوه".
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان