مارێنزی ئه‌مه‌ریكا گه‌یشته ئه‌نبار
K24 - به‌غدا:
بەمەبەستی ھاوکاریکردنی ھێزە عێراقییەکان له رزگارکردنەوەی پارێزگای ئه‌نبار، ھێزێكی تایبەتی ئەمریکا گەیشتە بنکەی سەربازی ئەلئەسەد لە رۆژئاوای پارێزگاكه.
شه‌وی پێنجشه‌ممه 21 له‌سه‌ر 22ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2016، هێزی تایبه‌تی سوپای ئه‌مه‌ریكا، گه‌یشته بنكه‌ی سه‌ربازی "عه‌ین ئه‌سه‌د" له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار.
ھاتنی ئەو ھێزە تایبەتەى ئەمریکا بۆ عێراق، لەچوارچێوەی ھاوکارییە سه‌ربازییه‌كانی ئەمریکا و ھێزی ھاوپەیمانانە بۆ عێراق لەشەڕی دژی رێکخراوی داعش و لەناوبردنی ئەو گرووپە لە ناوچه‌كه.
ئاشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا ئاشکرایکرد, کە ئەو ھێزە نوێیە، ئەرکەکەیان جیاواز دەبێت لەو ھێزانەی لەوەوپێش رەوانەی عێراق کراون.
ھاتنی ئەو ھێزە نوێیەش، کاردانەوەی جیای لای سیاسەتمەدارانی عێراق دروستکردووە و ھەندێکیان دژی ھاتنی ئەو ھێزە ئەمریکییە بوون, ژمارەیەکیش پێشوازیان لەو ھەنگاوەی پنتاگۆن کرد.