عه‌بادی: نه‌وت به 23 دۆلار ده‌فرۆشین
K24 - به‌غدا:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی به 45 دۆلار خه‌مڵاندبوو، به‌ڵام له ئێستادا به 23 بۆ 24 دۆلار ده‌یفرۆشێت.
حه‌یده‌ری عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، راشیگه‌یاند، دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كاریگه‌ری خستووه‌ته سه‌ر ئابووری وڵات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه حكوومه‌ت توانیویه‌تی هه‌ندێك پرۆسه‌ی چاكسازی ئه‌نجام بدات و خه‌رجییه‌كانی حكوومه‌ت به رێژه‌یه‌ی به‌رچاو كه‌مبكاته‌وه.
عه‌بادی له چاوپێكه‌وتنێكدا، له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "CNBC" گوتی: "ساڵی 2015 هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت به 57 دۆلار خه‌مڵێندرابوو، به‌ڵام نرخی راسته‌قینه‌ی به‌رمیلێك نه‌وت 45 دۆلار بوو، ئه‌مساڵیش پێشبینی ده‌كه‌ین ساڵێكی سه‌خت بێت".